بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

سەردانی وەفدێکی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ لای بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر July 23, 2022 1 views
وەفدێکی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی، بە سەرۆکایەتی د. ئەحمەد محەمەد ئەمین عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراو، و بە ئەندامێتی پێشەوا حوسامەدین، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەن؛ هەکار سعید، بەرپرسی دارایی؛ و ئاودێر ئەنوەر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕێکخراو، سەردانی بەڕێز د. هێمن میران، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی کرد.
ئەم سەردانە بە مەبەستی پیرۆزبایی‌کردن لە بەڕێزیان بە بۆنەی دەستبەکاربوونیان لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئەنجام درا.
لە میانەی دیدارەکەدا، چەندین تەوەر و بابەتی گرنگ تاوتوێ کران کە پێویستە لە داهاتوودا بە شێوەیەکی جدی لەسەر کاریان بکرێت. لە گرنگترین ئەو بابەتانەش، کارکردن لەسەر کۆمەڵێک پرۆژەی هەنووکەیی و گرنگ بوو کە دەتوانن خزمەت بە پێویستییەکانی کۆمەڵگای کوردەواری بکەن.
شایانی باسە بەڕێزیان گوێی لە پێشنیار و بۆچوونەکان گرت و گفتوگۆ و تێگەیشتنی هاوبەش لەسەر ناوەڕۆکی بابەتەکان تاوتوێ كرا.
لە کۆتاییدا، گفتوگۆ لەسەر چاکسازی، بەرەوپێشبردن و بەهێزکردنی کار و تواناکانی دامەزراوە پۆلیسی و دادوەرییەکان کرا، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی زیاتر لە ئاست و تواناکانیان و خزمەتکردنی باشتری کۆمەڵگا.

گەلەری

ڕاپۆرت