بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

سەردانی د. ئۆرسینا ویر کوهن، راوێژکاری یونیسێف و داواکاری گشتی خانەنشین لە سوید، بۆ بارەگای ڕێکخراوی لێکۆڵەر

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر July 5, 2022 67 views
لە ڕێکەوتی ٥ی تەممووزی ٢٠٢٢، بەڕێز خاتوو د. ئۆرسینا ویر کوهن، راوێژکاری ڕێکخراوی یونیسێف و داواکاری گشتی خانەنشین لە وڵاتی سوید، سەردانی بارەگای ڕێکخراوی لێکۆڵەری کرد. لەلایەن د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن؛ دادوەر بدرالدین بەرزنجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەمینداران؛ و بەڕێز عەلی عەبدولڕەحمان، بەرپرسی پڕۆژەکان، پێشوازی لێکرا.
لە میانەی ئەم دانیشتنەدا، د. ئۆرسینا، وەک راوێژکاری یونیسێف، ئاماژەی بەوە کرد کە خەریکی ئامادەکردنی توێژینەوەیەکە لەسەر بابەتی منداڵان و نەوجەوانان لە هەرێمی کوردستان. لەم چوارچێوەیەدا، چەندین پرسیاری دەربارەی یاسای چاودێری نەوجەوانان ژمارە (٧٦)ی ساڵی ١٩٨٣ی هەموارکراو و یاسا بەرکارەکانی تری هەرێم ئاراستەی ڕێکخراوەکە کرد.
پرسیارەکان بە تایبەتی پەیوەندییان بە پرۆسەی دادگایی‌کردنی نەوجەوانانەوە هەبوو؛ لە قۆناغی لێکۆڵینەوەوە تا گەیشتن بە دادگا تایبەتمەندەکانی نەوجەوانان و قۆناغەکانی پێداچوونەوە و تانەدان. هەروەها، کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم گەیشتنی نەوجەوانان بە دادپەروەریش تاوتوێ کران.
لە کۆتاییدا، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی ڕوونکردنەوە و وەڵامی یاسایی پێویستی سەبارەت بە پرسیارەکانی بەڕێزیان پێشکەش کرد.

گەلەری

ڕاپۆرت