بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ڕێکخراوی لێکۆڵەر خولێکی ڕاهێنانی بۆ بەهێزکردنی توانای پارێزەران لە پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکان و کەمینەکان بەڕێوەبرد

هەولێر April 12, 2026 111 views
ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی ڕێکخراوی بەرنامەی هاوکاری مەسیحی (Christian Aid – CAP)، خولێکی ڕاهێنانی یەک ڕۆژەی لە 12ی نیسانی2026 بە ناونیشانی «بەهێزکردنی توانای پارێزەران لە پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکان و کەمینەکان» لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
ئەم خولە درێژەی چالاکییەکانی پڕۆژەی ساڵی ٢٠٢٥ بوو، کە لە ماوەی جێبەجێکردنی چەندین خول و چالاکیی هۆشیاری و گفتوگۆی یاسایی ئەنجام درا و لە ئەنجامیاندا کۆمەڵێک پێشنیاری یاسایی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکان گەڵاڵە کرا.
خولەکە بە بەشداری ژمارەیەک لە پارێزەران بەڕێوەچوو و دادوەر گۆران بەرزنجی وانە و بابەتەکانی ڕاهێنانەکەی پێشکەش کرد، بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای یاسایی پارێزەران لە بواری داکۆکیکردن لە مافەکانی پێکهاتەکان و کەمینەکان.
ئەم چالاکییە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا، پەرەپێدانی دادپەروەری، و پشتگیری لە بنەماکانی پێکەوەژیان و پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای هەرێمی کوردستان.

گەلەری

ڕاپۆرت