بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان بۆ چالاکوانانی مەدەنی لەسەر مافە نێودەوڵەتی، یاسایی و دەستوورییەکانی چالاکوانان

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر November 5, 2022 43 views
سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا (IOL)، لە چوارچێوەی پرۆژەی “بەهێزکردنی سەروەری یاسا و زیادکردنی بەشداریی گەنجان و ژنان لە پرۆسەی بڕیاردان لە هەرێمی کوردستان و عێراق“ و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA)، خولێکی ڕاهێنانی بۆ چالاکوانانی مەدەنی لەسەر مافە نێودەوڵەتی، یاسایی و دەستوورییەکانی چالاکوانان لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن بەڕێوەبرد.
خولەکە لە شاری هەولێر بە بەشداری ٢٢ چالاکوانی مەدەنی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا. لە ماوەی خولەکەدا، بابەتە پەیوەندیدارەکان بە مافە نێودەوڵەتی، یاسایی و دەستوورییەکانی چالاکوانان لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن تاوتوێ کران.
شایانی باسە کە هەمان خولی ڕاهێنان، بە هەمان ناونیشان و ناوەڕۆک، لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە شاری بەغدا، پایتەختی عێراق، بەڕێوەدەچێت.

گەلەری

ڕاپۆرت