لە چوارچێوەی پڕۆژەی «بنیادنانی ئاشتی و ئاسایش لە عێراق»، لە ڕۆژانی ١١ و ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی وەزارەتی دادی عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی فریاگوزاری نێودەوڵەتی (IRC) و بە پاڵپشتی دارایی UKaid، وۆرکشۆپێکی بۆ ئەندامان و نوێنەرانی وەزارەتی داد لە شاری بەغدا ئەنجامدا.
لە وۆرکشۆپەکەدا، کە بە سەرپەرشتی پسپۆڕی نێودەوڵەتی، محەمەد تەمیمی، بەڕێوەچوو، »پلانی جێبەجێکردنی وەزارەتی داد» بۆ ساڵانی ٢٠٢٥–٢٠٢٩ داڕێژرا. بەشداربووان تیشکیان خستە سەر چۆنیەتیی جێبەجێکردنی پلانەکە، دابینکردنی پێداویستی و سەرچاوە پێویستەکان، و دانانی پێوەر بۆ هەڵسەنگاندن، بۆ دڵنیابوون لەوەی هەنگاوەکان بەکرداری و جێبەجێبكرێن و بە تەواوی لەگەڵ ستراتیژیی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا و نەخشەڕێگای پێنج ساڵی داهاتوو بگونجێن.
ئەم چالاکییە بە یەکەم هەنگاوی کرداری بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ئەرک و دەستپێشخەرییەکانی وەزارەتی داد لە چوارچێوەی ستراتیژییەکەدا دادەنرێت. دەرەنجامەکانی ئەم وۆرکشۆپە بناغەیەکی پتەو بۆ قۆناغەکانی داهاتوو دادەنێن و یارمەتیدەر دەبن بۆ ئەوەی وەزارەتەکانی دیکەی بەشدار لە ستراتیژییەکەش هەنگاوە کردارییەکانیان جێبەجێبکەن.
بەم شێوەیە، ئەم هەنگاوە دەبێتە دەستپێکێکی گرنگ و ڕێگەخۆشکەر بۆ گواستنەوە لە قۆناغی دانان و پەرەپێدانی ستراتیژییەکە بۆ قۆناغی جێبەجێکردنی کرداری و بەشداریکردن لە بنیاتنانی وڵاتێکی سەقامگیرتر و خاوەن سەروەریی یاسا.