بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

یەکەم خولی هۆشیاری یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە هەولێر

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر July 6, 2022 2 views
لە چوارچێوەی پرۆژەی «ڕێگریکردن لە هاوسەرگیریی خوار تەمەنی 18 ساڵ»، کە ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی بەرنامەی ئەورووپی هەرێمی بۆ گەشەپێدان و پاراستن (RDPP) ، لە ڕێکەوتی ٦ی تەمموزی ٢٠٢٢ یەکەم خولی هۆشیاری یاسایی بۆ (30) مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
خولەکە بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان طیب زرار شێروانی، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر؛ د. عمر حسن مرۆ، ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی کوردستان؛ هەروەها Lionel LAFORGUE، ئەژی ئەمین و سانا کاروان، نوێنەرانی UNFPA، بەڕێوەچوو.
سەرەتا، ئاودێر ئەنوەر کریم، بەڕێوەبەری پرۆژە، کورتەیەکی لەسەر ئامانج، ناوەرۆک و چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەکە پێشکەش کرد. دواتر، طیب زرار شێروانی ووتەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشکەش کرد، و پاشان وتەیەك لە لایەن د. عمر حسن مرۆ نوێنەری یەکێتی زانایانی کوردستان پێشكەشكرا.
لە بەشی سەرەکی خولەکەدا، دادوەر بدرالدین بەرزنجی، دادوەری داواکاری گشتی، وانە و بابەتە یاساییەکانی خولەکەی پێشکەش کرد. لە ناوەرۆکی خولەکەدا باس لە یاساکانی سزایی، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، پشکنینی خوێن پێش هاوسەرگیری، یاسای باری کەسی، و ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کرا.
لە کۆتاییدا، گفتوگۆیەکی چڕ و بەرهەمدار لەنێوان بەشداربووان بەڕێوەچوو، و تێبینی، پێشنیار و بۆچوونەکانیان وەرگیران.

گەلەری

ڕاپۆرت