بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

هەنگاوێکی یاسایی بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە لە ڕۆژی جیهانی پشتیوانیکردن لە ڕزگاربووانی ئەشکەنجە

هەولێر June 26, 2023 44 views
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پشتیوانیکردن لە ڕزگاربووانی ئەشکەنجە، کە هەموو ساڵێک لە ٢٦ی حوزەیران یادەوەری دەکرێتەوە، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا (IOL) دروشمی:
“هیچ یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌خۆیی ماف نادات به‌ هیج كه‌سێك كه‌ كه‌سیك ئه‌شكه‌نجه بدات“ بەرز کردەوە.
لە چوارچێوەی ئەم بۆنەیەدا، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا (IOL) بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی پاو، لە ئێوارەی ڕۆژی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لە هۆتێلی هەولێری نێودەوڵەتی (شیراتۆن) لە شاری هەولێر، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی گرنگ کە بە پاڵپشتی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA) و یەکێتیی ئەورووپا (EU) جێبەجێ دەکرێت، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بەڕێوەبرد.
لە ماوەی کۆبوونەوەکەدا، د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا (IOL)، تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی ڕێکخراو بۆ بەهێزکردن و جێبەجێکردنی زیاتر لە ماددەی ١٢٨/ب لە یاسای بنەما سزاییەکانی عێراق ژمارە (٢٣)ی ساڵی ١٩٧١، کە پەیوەندیدارە بە وەرگرتنی دانپێدانانی تۆمەتبار تەنها لە کاتی دانپێدانانیان بە تاوانێک لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە.
لەو پێناوەدا، بە دوای داواکاریی ڕێکخراوی لێکۆڵەر، دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان نووسراوێکی فەرمی بۆ ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئاراستە کرد، کە دواتر بۆ هەموو دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی هەرێم گشتاندنى ب كرا. هەروەها، سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی گشتاندنى به دواداچوونى كردووه.
ئەم هەنگاوە بە شێوەیەکی گشتی هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، ڕێزگرتن لە بنەماکانی دادپەروەری و بەهێزکردنی سەروەری یاسا، و چاوەڕوان دەکرێت کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر ڕێکخستنی پرۆسەی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن هەبێت.

گەلەری

ڕاپۆرت