بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

خولێکی ڕاهێنانی تایبەتی میدیایی لە شاری هەولێر بۆ بەهێزكردنی سەروەری یاسا لە عێراق

هەولێر August 31, 2025 1 views
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی شەفافیەت و لێپرسینەوە، و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی فریاگوزاری (IRC) و بە پشتگیری UKaid، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، لە چوارچێوەی پڕۆژەی “بنیاتنانی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق“، خولێکی تایبەتی ڕاهێنانی لە شاری هەولێر بە ناونیشانی:
“ڕۆڵی دامەزراوە میدیاییەکان لە بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە ژێر ڕۆشنایی یاسا و ڕێساكانی عێراق و ستراتیژی سەروەری یاسا بۆ ساڵانی 2025–2029“ڕێکخست.
خولەکە کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسان، میدیاوانەكان و چالاکوانانی مەدەنی لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی عێراق کۆکردەوە. لە خولەکەدا تیشک خرایە سەر ناساندنی میدیا وەک دەسەڵاتی چوارەم و هاوبەشێکی سەرەکی لە سەرکەوتنی ستراتیژی سەروەری یاسا بۆ ساڵانی 2025–2029، بە تایبەتی لە ڕووی بەهێزکردنی شەفافیەت، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پشتگیریکردنی چاکسازییە نیشتیمانیەكان.
بە پێچەوانەی چوارچێوەی ڕاهێنانە باوەکان، ئەجێندای خولەکە بە کۆکردنەوەی لایەنی تیۆری و جێبەجێکردنی کرداری جیاوازییەکی تایبەتی هەبوو، بە شێوەیەک کە بەشداریی کاریگەر و دوور لە ڕۆتین و بێزاربوون دابین كرا و یارمەتی ڕۆژنامەنوسان درا لە بەکارهێنانی دەق و بنەما یاساییەکان لە کارە ڕۆژنامەوانییەکانیاندا، بۆ بەهێزکردنی کاریگەریی میدیا و ئاراستەکردنی بەرەو میدیایەکی بنیاتنەر و ئامانجدار.
هەروەها، خولەکە بە وتاری سەرەتایی و کۆتایی لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوی لێکۆڵەر دەستی پێکرد و کۆتایی هات، لەگەڵ وتارێکی بەرپرسی هەرێمی ڕێکخراوی فریاگوزاری نێودەوڵەتی (IRC) وەک لایەنی هاوبەش. هەردوو لایەن جەختیان لەسەر ڕۆڵی ناوەندی میدیا لە جێگیرکردنی دادپەروەری، سەروەری یاسا و بنیاتنانی ئاشتی لە عێراق کردەوە.
لە کۆتایی خولەکەدا، بەشداربووان پابەند کران بە ئامادەکردنی ڕاپۆرت و توێژینەوەی مەیدانی وەک جێبەجێکردنێکی کرداری بۆ ئەو زانیاری و شارەزاییانەی لە دانیشتنەکانی خولەکەدا وەریانگرتبوو. لە کۆتاییدا، چالاکییەکان بە دابەشکردنی بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر بەشداربوواندا کۆتاییان پێهات.

گەلەری

ڕاپۆرت