بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی: "میکانیزمەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ"

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر September 24, 2019 4 views

ئێوارەی ڕۆژی ٢٤/٩/٢٠١٩، لێژنەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، سیمینارێکی ئەکادیمی و گفتوگۆئامێزی لە ژێر ناونیشانی «میکانیزمەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ» ڕێکخست.

سیمینارەکە لەلایەن خاتوو تاڤگە عومەر ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی مافی مرۆڤ، کە هەروەها ڕاهێنەر و چالاکوانێکی بواری مافەکانی مرۆڤە، پێشکەش کرا.

لە سیمینارەکەدا ژمارەیەک لە لێکۆڵەرانی دادوەری، پارێزەران، مامۆستایانی زانکۆ و چالاکوانانی بوارەکانی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییان کرد.

لە ماوەی سیمینارەکەدا، گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر گرنگترین پرسەکانی مافەکانی مرۆڤ ئەنجامدرا، هەروەها تیشک خرایە سەر میکانیزمە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، و بەشداربووانیش لە چوارچێوەی گفتوگۆیەکی ئەرێنی و ئەکادیمی، بۆچوون و ئەزموونەکانی خۆیان گۆڕیەوە.


گەلەری

ڕاپۆرت