لە ڕێکەوتی ٢٦ی تەموزی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی پرۆژەی «گفتوگۆی نێوخۆیی و نێوان ئایینەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) و ڕێکخراوی MEMECS، بە هاوبەشی و پشتیوانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کایسید (KAICIID)، دووەمین وۆرکشۆپیان لە شاری سلێمانی بەڕێوەبرد، بە ناونیشانی:
“بەهێزکردنی گەنجان بۆ بەرەوپێشبردنی خۆڕاگریی کۆمەڵگا: بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان“
وۆرکشۆپەکە بە بەشداری کۆمەڵێک گەنج لە پێکهاتە ئایینی و ئیتنیکییە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بەڕێوەچوو.
لە ماوەی وۆرکشۆپەکەدا، گرنگی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان و لێکتێگەیشتنی نێوان کەلتوورەکان وەک دوو ئامرازی سەرەکی بۆ بەهێزکردنی یەکگرتوویی کۆمەڵگا و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان بە دانایی و هۆشیاری تاوتوێ کرا.
هەروەها، وۆرکشۆپەکە بوارێکی گونجاوی بۆ بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و کارکردنی بە گرووپ دابین کرد، بە مەبەستی بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان و پەرەپێدانی ڕۆڵیان وەک بەشداربووان و بریکارانی ڕاستەقینەی گۆڕانکاری لە کۆمەڵگە فرەئایین و فرەکەلتوورییەکاندا.
ئەم وۆرکشۆپە هەروەها سەکۆیەکی گرنگ بوو بۆ گوێگرتن، پەیوەندیکردن و بنیاتنانی تۆڕێکی بەردەوام لە نێوان گەنجان کە باوەڕیان بە ئاشتی، سەرکردایەتیی گشتگیر، هاوکاری و خۆڕاگریی کۆمەڵگا هەیە.
دووەمین وۆرکشۆپی بەهێزکردنی گەنجان و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستان
سلێمانی
July 26, 2025
5 views