بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەشداری کردنی نوێنەرانی ڕێكخراوی لێكۆلەر لە دیداری میری

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر March 4, 2020 – March 6, 2020 1 views
بەڕێزان د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، ئازاد وەڵەدبەگی، ئەندامی ئەنجومەنی ئەمینداران، و پێشەوا حسام‌الدین، بەرپرسی پڕۆژەکانی ڕێکخراو، بەشدارییان کرد لە دیداری میری .
دیداری میری یەکێکە لە کۆبوونەوە ساڵانە گرنگەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی میرییەوە ڕێکدەخرێت و ژمارەیەک لە بڕیاربەدەستان، ئەکادیمییان، ڕۆشنبیران، کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان، و نوێنەرانی دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان لە یەک شوێن کۆدەکاتەوە.
ئامانجی ئەم دیدارە دابینکردنی سەكۆی گفتوگۆ و گۆڕینەوەی بیر و ڕا لەسەر ژمارەیەک بابەتی گرنگی نیشتمانی و پرسە پەیوەندیدارەکانی سیاسەت، سەروەری یاسا، حوکمڕانی و ئاسایشی ناوچەییە، بە تایبەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەمساڵ، دیداری میری لە ڕۆژانی ٤، ٥ و ٦ی ئەم مانگە(ئاداری 2020) لە هۆتێلی ڕۆتانا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە سیاسی، ئەکادیمی و مەدەنییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات تێیدا بەشدارییان کرد.

گەلەری

ڕاپۆرت