ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە پاڵپشتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و پاڵپشتی دارایی پڕۆژەی (RDPP)، لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتە پزیشکییە دادیەکان، لە ڕۆژی ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٢، دانیشتنێکی ڕاوێژکاری لە شاری هەولێر، هۆتێلی دیدەمان، ڕێکخست.
لەو دانیشتنەدا کۆمەڵێک لە بەڕێزان دادوەران، داواکاری گشتی، لێکۆڵەرانی دادوەری، پزیشکانی دادى، بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن، ئەفسەر و بەڕێوەبەرانی یاسایی، لەگەڵ نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) بەشدارییان کرد.
ئامانجی ئەم دانیشتنە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی کراوە و هەمەلایەنە بوو لەسەر کێشە و بەربەستەکانی بەردەم ڕێکخستن و پەرەپێدانی پرۆسەکانی ڕاپۆرتە پزیشکییە دادوەرییەکان. بەشداربووان بە تێبینی و پێشنیاری گرنگ، کۆبونەوەکەیان دەوڵەمەند تر کرد، کە دواتر ئەم پێشنیارانە وەک ڕاسپاردە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاراستە دەکرێن.
ڕێکخستنی دانیشتنی ڕاوێژکاری لەسەر پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتە پزیشکییە دادیەکان
عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر
March 30, 2022
2 views