بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەشداری نوێنەرانی ڕێكخراوی لێكۆلەر لە خولی تایبەت بە ڕاسپاردەکانی UPR

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر December 22, 2019 – December 23, 2019 1 views
لە ڕێکەوتی ٢٢ و ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، دادوەر بەدرالدین بەرزنجی، سەرۆکی بۆردی ڕاوێژکاری ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، لەگەڵ عەلی عبدالڕەحمان و ئیسماعیل محەمەد، ئەندامانی ڕێکخراو، بەشدارییان لە خولێکی تایبەت کرد کە تایبەت بوو بە گفتوگۆ و تاوتوێکردنی ڕاسپاردەکان و هەڵسەنگاندنی UPR پێداچوونەوەی گەردوونی مافی مرۆڤ کە لە خولی سێیەم ئاراستەی عێراق کراون لە مانگی تشرینی دووەمی 2019.
ئەم خولە لەلایەن نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNAMI) لەگەڵ تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییان ڕێکخرابوو و ژمارەیەک لە نوێنەرانی دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان و پسپۆڕانی بواری مافەکانی مرۆڤی تێدا بەشدارییان کرد.
لە ماوەی دوو ڕۆژی خولەکەدا، گفتوگۆیەکی چڕ لەسەر ناوەڕۆکی ڕاسپاردەکانی UPR، چۆنیەتی جێبەجێکردنیان و میکانیزمەکانی بەشداریکردن لە داڕشتنی پلانی جێبەجێکردنیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجامدرا.
لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداری بە هەموو بەشداربووان بەخشرا.

گەلەری

ڕاپۆرت