بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەشداری نوێنەرانی ڕێكخراوی لە دانیشتنێکی تایبەت سەبارەت بە پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر December 21, 2019 1 views
لە ڕۆژی ٢١/١٢/٢٠١٩، شاندێک لە ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، پێکهاتبوو لە بەڕێزان دادوەر سەید بەدرالدین کریم بەرزنجی، سەرۆکی بۆردی ڕاوێژکاری، ئاودێر ئەنوەر، بەڕێوەبەری بەشی سەرچاوە مرۆییەکان، و عەلی عبدالڕەحمان، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن، بەشدارییان لە دانیشتنێکی تایبەت کرد.
دانیشتنەکە لە ژێر ناونیشانی «ڕاو و بۆچوون لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە لە هەرێمی کوردستان» بەڕێوەچوو و لەلایەن ڕێکخراوی (PAW) و ڕێکخراوی (STOP) بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕێکخرابوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان و شارەزایانی بواری یاسا و سیاسەتی گشتی.
لە ماوەی دانیشتنەکەدا، گفتوگۆ و گۆڕینەوەی ڕاو لەسەر ناوەڕۆک و پێکهاتەکانی پڕۆژەیاساکە، کاریگەرییە یاسایی و دارایییەکانی، و هەروەها هەندێک لە پێشنیارەکانی پەیوەندیدار بە باشترکردنی دەقەکانی پڕۆژەیاساکە ئەنجامدرا، بە مەبەستی دڵنیابوون لە هاوتایی ئەو یاسایە لەگەڵ بنەماکانی دادپەروەری و بەرژەوەندی گشتی.

گەلەری

ڕاپۆرت