لە ڕۆژی ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، بەڕێز هەکار سعید سلیم، بەڕێوەبەری بەشی دارایی ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، وەک نوێنەری ڕێکخراو، بەشداری لە چالاکییەکدا کرد کە لەلایەن دامەزراوەی PAY بۆ پەروەردە و گەشەپێدان ڕێکخرابوو، بۆ پێشکەشکردنی یەکەم ڕاپۆرتی چاودێری و هەڵسەنگاندنی ئەدا و کاری پەرلەمانی کوردستان لە خولی یەکەمی ساڵی یەکەمی خولی پێنجەمی پەرلەمان، کە ماوەی هەڵسەنگاندنەکە لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ تا ٣١ی ئابی ٢٠١٩ دەگرێتەوە.
ئەم ڕاپۆرتە بە پشتبەستن بە پێوەر و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی هەڵسەنگاندنی ئەدای پەرلەمان ئامادەکرابوو، و ئامانجی سەرەکیی بریتی بوو لە چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی ئەدا و چالاکییەکانی پەرلەمان، هەروەها پێشکەشکردنی کۆمەڵێک دەرئەنجام و پێشنیاری پراکتیکی بۆ باشترکردنی کارگێڕی و بەرزکردنەوەی کارامەیی دامەزراوە پەرلەمانییەکان.
بەشداری ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی لەم جۆرە چالاکیانەدا، بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراو بۆ پشتیوانیکردن لە بنەماکانی سەروەری یاسا، بەهێزکردنی دامەزراوە دیموکراسییەکان و پەرەپێدانی چاکسازی دامەزراوەیی.
بەشداری نوێنەری ڕێكخراو لە پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی ئەدای پەرلەمانی کوردستان
عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر
November 6, 2019
1 views