بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

سەردانی شاندێکی ڕێکخراو بۆ دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر August 20, 2019 3 views

دوای نیوەڕۆی ڕۆژی ٢٠/٨/٢٠١٩، شاندێک لە ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، كە پێکهاتبوو لە ئەندامانی لێژنەی مافی مرۆڤ، بەڕێزان :

  1. خاتوو ڤیان شێخە
  2. ئیسماعیل محمد ئەمین
  3. موسەننا محمود

سەردانی بەڕێز د. کرمانج عوسمان، ڕاوێژکاری دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانیان کرد.

لە ماوەی سەردانەکەدا، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرا، هەروەها جەختیان لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکان و هاوکاری نێوان ڕێكخراو و دەستەی مافی مرۆڤ لە قۆناغی داهاتوودا کرد.

سەردانەکە لە کەشێکی ئەرێنی بەڕێوەچوو و هەردوو لایەن جەختیان لە بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەش کرد.


گەلەری

ڕاپۆرت