لە چوارچێوەی پرۆژەی «پێداچوونەوە بە یاسای پاڵپشتی مافی پێکهاتەکان»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی CAP و سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، و بە پاڵپشتی هەریەک لە رێکخراوەكانی SIDA، SCR و SMC، خولێکی ڕۆشنبیری یاسایی بۆ ٢٨ پارێزەر لە شاری هەولێر، لە ڕۆژانی ٢٥–٢٧ی تەمموزی ٢٠٢٦، بەڕێوەبرد.
خولەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو و تیایدا خولەكە تیشکی خستە سەر یاسای ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠١٥، تایبەت بە مافەکانی پێکهاتەکان، هەروەها یاسا پەیوەندیدارەکان بە کاروباری ئایینی، ڕۆڵی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان و مافی بەدواداچوونی داواکارییە یاساییەکان.
لە ماوەی خولەکەدا، بابەتە یاساییە پەیوەندیدارەکان تاوتوێ کران و گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە گرنگانە کرا کە پەیوەندییان بە پاراستن و بەهێزکردنی مافەکانی پێکهاتەکان هەیە.
شایەنی باسە، پڕۆژە یاسایەک بۆ پێداچوونەوە و دەستکاریکردن بۆ یاسای ناوبراو ئامادە کراوە، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان لە داهاتوودا.
جێگای باسە، نوێنەری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە خولەکەدا ئامادە بوو و باس لە ڕۆڵی ڕێکخراوی IOL و گرنگی بەردەوامبوونی ئەم جۆرە خولانە کرد، بە تایبەتی لەگەڵ بوونی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو لایەن.
ئەم چالاکییەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەهێزکردنی زانیاریی یاسایی و پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکانە، و چالاکیی هاوشێوە لە ماوەکانی داهاتوودا بەردەوام دەبن.
بەڕێوەبردنی خولێكی ڕۆشنبیری یاسایی بۆ پارێزەران لە هەولێر، تایبەت بە مافەکانی پێکهاتەکان
هەولێر
July 25, 2026 – July 27, 2026
131 views