لە چوارچێوەی پڕۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە -هاوسەرگیریی کەسانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ- لە هەرێمی کوردستان»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA)، لە بەردەوامی زنجیرە خولەکانی هۆشیاری یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی، لە ڕێکەوتی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، خولێکی تری بۆ زیاتر لە ٢٥ مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
لە ماوەی خولەکەدا، کۆمەڵێک لە یاسا و ڕێساکانی بەرکار لە هەرێمی کوردستان کە پەیوەندییان بە کەمکردنەوە و ڕێگریکردن لە هاوسەرگیریی پێشوەختە هەیە، تاوتوێ کران.
ئەم زنجیرە خولە هۆشیارییە یاساییە، کە لە ساڵی ڕابردووش بەڕێوەچوون، لەم ساڵەش بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و بەشداریی کاریگەری مامۆستایانی ئایینی لە کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە بەردەوام دەبن.
بەردەوامی خولەکانی هۆشیاری یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە چوارچێوەی پڕۆژەی کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە
هەولێر
June 17, 2023
43 views