بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەڕێوەبردنی خولی هۆشیاریی یاسایی بۆ دایک و باوکانی قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی ساباتی کچان

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر May 7, 2024 68 views

لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، خولێکی هۆشیاریی یاسایی بۆ دایک و باوکانی قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی ساباتی کچان بەڕێوەچوو. ئەم چالاکییە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئەنجامدرا.

لە ماوەی خولەکەدا، سەرنج خرایە سەر گرنگی هۆشیاریی یاسایی و ڕۆڵی دایک و باوکان لە تێگەیشتن و مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە. هەروەها، لە ڕێگەی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکان، لایەنە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم پرسە خرانەڕوو.

ئەم چالاکییە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی پرۆژەکە بۆ بەرزکردنەوەی زانیاری و هۆشیاریی یاسایی لە ناو خێزان و کۆمەڵگە، و ئەم جۆرە خول و چالاکییە هۆشیارییانە لە ماوەی داهاتوودا لە ژمارەیەکی زیاتر لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.


گەلەری

ڕاپۆرت