سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە، ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) خولێکی هۆشیاریی یاسایی بۆ چالاکوانانی مەدەنی لەسەر مافەکانی تۆمەتبار لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن ڕێکخست.
ئەم خولە لە چوارچێوەی پرۆژەی «بەهێزکردنی سەروەری یاسا و زیادکردنی بەشداریی گەنجان و ژنان لە پرۆسەی بڕیاردان لە هەرێمی کوردستان و عێراق» و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA) بەڕێوەچوو.
خولەکە لە شاری بەغدا، پایتەختی عێراق، بە بەشداری ٢١ چالاکوانی مەدەنی لە سەرتاسەری عێراق ئەنجامدرا.
ئەنجامدانی خولێکی هۆشیاریی یاسایی بۆ چالاکوانانی مەدەنی لەسەر مافەکانی تۆمەتبار لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن
عێراق، بەغداد
December 10, 2022
45 views