بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

کۆبوونەوەی هاوبەشی لێژنەكان بۆ تاوتوێکردنی پلانی ساڵانە

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر February 4, 2019 3 views

ڕۆژی دووشەممە، بەرواری ٤/٢/٢٠١٩، لە ئۆفیسی ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان لێژنەی مافەکانی مرۆڤ و هەریەک لە ئەنجومەنی کارگێڕی و ئەمیندارانی ڕێکخراو بەڕێوەچوو، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕەشنووسی پلانی ساڵانەی لێژنەی مافەکانی مرۆڤ.

لە ماوەی کۆبوونەوەکەدا، باس و گفتوگۆی ورد لەسەر تەوەرە سەرەکی و ئامانجەکانی پلانی ساڵانە کرا، بۆ ئەوەی دوای تەواوکردنی پێداچوونەوەی پێویست، بۆ پەسەندکردن بەرز بکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی جێبەجێکاری ڕێکخراو.

شایانی دەستخۆشییە کە ڕەشنووسی ئەم پلانە لەلایەن لێژنەیەك ئامادەکراوە، کە پێكهاتبوون لە:

  1. سەرۆکی لێژنە: أ. مثنى قانوني
  2. ئەندامی لێژنە: أ. لقمان خؤشناو
  3. ئەندامی لێژنە: أ. أسماعيل محمد أمين

کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنی بەڕێوەچوو، و لە کۆتاییدا پڕۆژەی کۆتایی پلانی ساڵانە ئامادەکرا بۆ بەرزکردنەوە و پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی جێبەجێکاری ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی.


گەلەری

ڕاپۆرت