بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

کۆبوونەوەی هاوبەش لەنێوان ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی تاگ

هەولێر March 14, 2023 72 views

لە ڕێکەوتی ١٤/٣/٢٠٢٣، بە مەبەستی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەش، وەفدێکی باڵای ڕێکخراوی نێودەوڵەتی TAG سەردانی ئۆفیسی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) ی کرد.
لە دیدارەکەدا هەریەک لە دادوەر حاکم بدرالدین کەریم بەرزنجی، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمینداران، پارێزەر پێشەوا حسامەدین، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، و ئاودێر ئەنوەر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕێکخراو، بەشدارییان کرد.
لە ماوەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لایەن گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگی، هاوکاریی داهاتوو و جێبەجێکردنی چەندین بیرۆکە و پڕۆژەی هاوبەش کرد. هەروەها، کۆمەڵێک پێشنیار و ڕێکار خرایە ڕوو کە ئەنجام و بەرهەمەکانیان لە داهاتوویەکی نزیکدا دەردەکەون.

گەلەری

ڕاپۆرت