بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ڕێزلێنان لە دادوەر عبدالباسط فەرهادی بە بەشداری ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی

هەولێر March 26, 2023 78 views
بە مەبەستی بەرزنرخاندنی خزمەت و ماندووبوونی دادوەر عبدالباسط فەرهادی لە ماوەی چوار دەیە لە خزمەتکردنی دادپەروەری، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی بەشداری لە مەڕاسیمی ڕێزلێنانی بەڕێزیان کرد، کە لەلایەن سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر ڕێکخرابوو.
ئەم بۆنەیە لە هۆڵی سەرەکی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر بەڕێوەچوو، و ژمارەیەکی زۆر لە دادوەران، لێکۆڵەرانی دادوەری، پارێزەران تیایدا بەشدارییان کرد.
لە چوارچێوەی ڕێزلێنانەکەدا، د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی، قەڵغانی ڕێزلێنانی ڕێکخراوی پێشکەشی دادوەر عبدالباسط فەرهادی کرد و هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواست.

گەلەری

ڕاپۆرت