بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندی و ڕێگەخۆشکردن بۆ هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەش، لە ڕێکەوتی 14/3/2023، خاتوو خیتام، سەرۆکی ڕێکخراوی الجذور (Roots)، لەگەڵ وەفدێکی یاوەری سەردانی ئۆفیسی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) یان کرد لە شاری هەولێر.
لە کۆبوونەوەکەدا، د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراو، و پێشەوا حسامەدین، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، بەشدارییان کرد. لە ماوەی دیدارەکەدا، هەردوو لایەن باسیان لە کار و چالاکییەکانیان لە ماوەی ڕابردوو کرد و ئەزموون و دەستکەوتەکانیان گۆڕییەوە.
هەروەها، گفتوگۆ لەسەر دانانی میکانیزمێکی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە و چالاکییە هاوبەشەکان لە داهاتوودا کرا، بە مەبەستی پەرەپێدانی هاوکاری و خزمەتکردنی کاری هاوبەش.
کۆبوونەوەی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی لەگەڵ ڕێکخراوی الجذور
هەولێر
March 14, 2023
83 views