بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

سەردانی وەفدی ڕێكخراو بۆ نووسینگەی باڵوێزخانەی کەنەدا لە هەرێمی کوردستان

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر February 23, 2022 1 views
وەفدێک لە ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، پێکهاتبوو لە د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، بە یاوەری پێشەوا حوسامەدین، ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری، و ئاودێر ئەنوەر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕێکخراو، سەردانی نووسینگەی باڵوێزخانەی کەنەدا لە عێراقیان کرد لە هۆتێل ڕۆتانا لە شاری هەولێر.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لا گفتوگۆیان لەسەر دۆخی دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان، گرنگترین کێشە و بەربەستەکانی بەردەم ئەو دەسەڵاتە، هەروەها ڕۆڵ و ئاستەنگەکانی ئەو ڕێکخراوانەی لەم بوارەدا کار دەکەن، ئەنجامدا.
هەروەها، باس لە هەلی پەرەپێدانی هاوکارییە هاوبەشەکان و دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو کرا بۆ ئەوەی هەردوو لایەن لە ڕێگەی پڕۆژە و بەرنامەی هاوبەشەوە، لە تواناکان و ئەزموونەکانی یەکتری سوود وەربگرن و هاوکاری بەردەوام بۆ پشتیوانیکردن لە سەروەری یاسا و خزمەتکردنی کۆمەڵگای کوردستان پەرەپێ بدەن.

گەلەری

ڕاپۆرت