بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەشداری نوێنەری ڕێكخراوی لێكۆڵەر لە دانیشتنی گوێگرتن لەسەر پڕۆژەیاسای نەهێشتنی توندوتیژی خێزانی

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر January 31, 2022 75 views
لە ڕۆژی دووشەممە، ٣١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢، دادوەر بدرالدین بەرزنجی، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، بە نوێنەرایەتی ڕێکخراو، بەشداری دانیشتنی گوێگرتن (جلسة الاستماع) کرد کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان / لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت، بە هاوکاری پەیمانگای دیموکراسی نیشتیمانی (NDI)، ڕێکخرابوو.
ئامانجی دانیشتنەکە وەرگرتنی ڕا، سەرنج و تێبینیی پسپۆڕان، نوێنەرانی دامەزراوەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بوو، لەسەر پڕۆژەیاسای نەهێشتنی توندوتیژی خێزانی، بە مەبەستی دەوڵەمەندکردنی دەقە یاساییەکە و دڵنیابوون لە گونجاندنی لەگەڵ پێوەرە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.
بەشداری ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی لەم دانیشتنەدا لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراو دێتە هەژمار بۆ پشتیوانیکردن لە پەرەپێدانی چوارچێوە یاساییەکان، بەهێزکردنی بنەماکانی سەروەری یاسا، و بەشداری کارا لە پرۆسەکانی چاکسازی یاسایی و دادوەری.

گەلەری

ڕاپۆرت