بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ڕێکخراوی لێکۆڵەر قەڵغانی ڕێزلێنانی پێشکەشی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان کرد

هەولێر July 29, 2026 70 views
لە ڕۆژی ٢٩/٧/٢٠٢٦، شاندێک لە ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە سەرۆکایەتی دادوەر بدرالدین کریم بەرزنجی، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراو، سەردانی بەڕێز دادوەر عبدالجبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستانیان کرد.
ئەم سەردانە بە مەبەستی دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هاوکاری و پاڵپشتییە بەردەوامەکانی ئەنجومەنی دادوەری لە چالاکی، پرۆژە و دەستپێشخەرییەکانی ڕێکخراو لە بواری بەهێزکردنی سەروەری یاسا و پەرەپێدانی هۆشیاریی یاسایی ئەنجامدرا.
لە ماوەی دیدارەکەدا، بەڕێز دادوەر عبدالجبار عەزیز حەسەن جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە تایبەتی ئەوانەی لە بواری یاسا و دادپەروەری کار دەکەن، کردەوە و هەروەها هەوڵ و دەستپێشخەرییەکانی ڕێکخراوی لە پشتیوانیکردن لە سەروەری یاسا و بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاسایی لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە مەبەستی دەربڕینی ڕێز و پێزانین بۆ هاوکاری و پشتیوانییە بەردەوامەکانی، قەڵغانی ڕێزلێنانی ڕێکخراوی پێشکەشی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان کرد.

گەلەری

ڕاپۆرت