لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١، وەفدێک لە ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی بە سەرۆکایەتی د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، و بە بەشداری خاتوو خەولە قەرەنی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، و ئاودێر ئەنوەر کەریم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕێکخراو، سەردانی دادوەر عبدالجبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستانیان کرد، بۆ پیرۆزباییکردن بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی نوێیدا.
لە دانیشتنەکەدا، هەردوو لایەن جەختیان لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان ئەنجومەنی دادوەری و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە تایبەتی ئەو ڕێکخراوانەی لە بواری سەروەری یاسا و چاکسازی دادوەری کار دەکەن، کردەوە.
وەفدی ڕێکخراو ژمارەیەک پێشنیاری یاسایی و دامەزراوەیی خستە بەردەم سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری، لەوانە گرنگیدان بە پەرەپێدانی یاسای تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، پشتیوانیکردن لە چاکسازی یاسایی، بەهێزکردنی پێگە و مافە پیشەییەکانی لێکۆلەرانی دادوەری، باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئەنجومەنی دادوەری، و دابینکردنی ژینگەیەکی کاری گونجاو بۆ فەرمانگەکانی لێکۆڵینەوەی دادوەری.
هەروەها، وەفدی ڕێکخراو وێنەیەک لە توێژینەوەی یاسایی ڕێکخراو، بە ناونیشانی «واقع القضاء في إقليم كوردستان – العراق»، پێشکەشی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کرد. لە بەرامبەردا، بەڕێزیان سوپاسی هەوڵە توێژینەوەیی و پێشنیارەکانی ڕێکخراوی کرد و جەختی لەسەر بەردەوامبوونی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی بیر و بۆچوون نێوان هەردوو لایەن کردەوە، بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە پەرەپێدانی دەسەڵاتی دادوەری و خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
سەردانی وەفدی ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان
عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر
September 8, 2021
1 views