بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ڕێکخراوی لێکۆڵەر و ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەت خولێکی ڕاهێنانیان بۆ ناساندنی چوارچێوە یاسایی مافەکانی ئافرەت ڕێکخست

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر March 21, 2020 72 views
لە ڕۆژی ٢1ی ئازاری ٢٠٢٠، ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی و ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەت (WEO)، بە پاڵپشتی دارایی المبادرة النسوية الأورومتوسطية و الصندوق الائتماني الأوروبي – مدد، لە چوارچێوەی پڕۆژەی «بەهێزکردنی دەستڕاگەیشتن بە پاراستن، بەشداری و خزمەتگوزاری بۆ ئافرەتانی پەنابەر، ئاوارە و کۆمەڵگا خانەخۆییەكان لە عێراق»، خولێکی ڕاهێنانی یەک ڕۆژەیان ڕێکخست.
ئامانجی خولەکە ناساندنی بڕیار، هاوپەیماننامە و یاسا نێودەوڵەتی و نیشتمانییە پەیوەندیدارەکان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەت بوو، بۆ ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پۆلیسی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەریەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.
لە سەرەتای خولەکەدا، خاتوو سۆزان عارف، سەرۆکی ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەت، پێشەکییەکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر ئامانج و چالاکییەکانی پڕۆژەکە، هەروەها باسی لە گرنگی پێگە و ڕۆڵی ئافرەت لە کۆمەڵگا و ئەو پێشێلکاری و تاوانانە کرد کە لە کاتی جەنگ و ئاشتی دژیان ئەنجام دەدرێن.
پاشان، مقدم عبدالله حسین گوتەیەكی پێشکەش کرد سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوە و شێوازەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ تاوانەکانی دژ بە ئافرەتان و چۆنیەتی وەڵامدانەوەی یاسایی بۆ ئەو حالەتانە، لە عێراق بە گشتی و شاری موسڵ بە تایبەتی.
لە تەوەری کۆتاییدا، خاتوو شهرزاد العبدلی وەک ڕاهێنەر، وانەیەکی تایبەتی لەسەر پەیڕەو کردنى مافەکان لەسەر ‏بنەماى ‏بڕیار و یاسا نێودەوڵەتى و نیشتمانیەکانى تایبەت بە مافى ئافرەت پێشکەش کرد.

گەلەری

ڕاپۆرت