لە چوارچێوەی پرۆژەی «بەهێزکردنی سەروەری یاسا»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی(IOL) ، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی NPA، دانیشتنێکی ڕاوێژکاری بۆ تیمی نیشتیمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد، بە مەبەستی پێداچوونەوە بە پلانی جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتیمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری (٢٠٢٥–٢٠٢٩).
لە دانیشتنەکەدا، وردەکارییەکانی پلانی جێبەجێکردن تاوتوێ کران و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە ستراتیژییەکە، لە ڕێگەی پلانی جێبەجێکردنی تایبەت بە عێراق و هەرێمی کوردستان، لە ماوەیەکی نزیکدا بچێتە بواری جێبەجێکردن.
لە ناوەڕۆکی دانیشتنەکەدا بە تایبەتی تیشکی خرایە سەر دیاریکردنی ئەرک و بەرپرسیارییەکانی هەر لایەنێکی پەیوەندیدار، دانانی خشتەیەکی کاتی ڕوون بۆ جێبەجێکردنی هەر دەستپێشخەرییەک، و دیاریکردنی میکانیزمەکانی چاودێری و هەڵسەنگاندن؛ بە مەبەستی دڵنیابوون لە سەرکەوتوویی جێبەجێکردنی ستراتیژیەتەکە.
پلانی جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتیمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری (٢٠٢٥–٢٠٢٩)
هەولێر
September 1, 2025
5 views