لە ڕێکەوتی ٢٥تا٢٨ ی تەممووزی ٢٠٢٦، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی ڕێکخراوی هاریکاری مەسیحی (CAP) و بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، خولێکی ڕاهێنانی تایبەتی بۆ پارێزەران لە شاری هەولێر ئەنجامدا، لە ژێر ناونیشانی »بنیادنانی توانای پارێزەران«.
ئەم خولە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوەچوو و ژمارەیەک لە پارێزەرانی بەڕێز تیایدا بەشداربوون، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و توانایان لە بواری پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکان و کەمینەکان، بە پشتبەستن بە یاسا و ڕێنماییە بەرکارە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان.
لە ماوەی خولەکەدا، باس و گفتوگۆ لەسەر چەندین بابەتی گرنگ کرا، لەوانە چوارچێوە یاساییەکانی پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکان، میکانیزمە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانی داکۆکیکردن لەو مافانە، ڕۆڵی پارێزەران لە پاراستنی مافە بنەڕەتییەکان، و شێوازەکانی بەکارهێنانی ئامرازە یاساییەکان بۆ داکۆکیکردنی کاریگەر لە مافەکانی کەمینەکان.
ئەم خولە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) بۆ بنیاتنان و پەرەپێدانی توانای پسپۆڕانی یاسایی، بەهێزکردنی بنەماکانی سەروەری یاسا، و پشتیوانیکردن لە پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکان و کەمینەکان لە هەرێمی کوردستان.
ئەنجامدانی خولی «بنیادنانی توانای پارێزەران» بۆ پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکان و کەمینەکان
هەولێر
July 25, 2026 – July 28, 2026
51 views