لە درێژەی بەدواداچوون بۆ دەرئەنجامەکانی وۆرکشۆپی ڕۆژانی ١ و ٢ی ئابی ٢٠٢٦، سەبارەت بە داڕشتنی «پلانی لاوەکیی جێبەجێکردنی ستراتیژیی نیشتیمانیی سەروەریی یاسا» بۆ وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) لە ڕێکەوتی ١٨ی ئابی ٢٠٢٦، سیمینارێکی تایبەتی لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە شاری هەولێر سازكرد.
لە دانیشتنەکەدا، گفتوگۆیەکی چڕ و بەرهەمدار لەسەر دەستپێشخەری و هەنگاوەکانی وەزارەت بۆ جێبەجێکردنی پلانی لاوەکی کرا. هەروەها، جەخت لەسەر ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری زانکۆکان، کۆلێژەکان و ناوەندەکانی توێژینەوە کرایەوە لە پەرەپێدان، بەهێزکردن و چەسپاندنی بنەماکانی سەروەریی یاسا لە هەرێمی کوردستان.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی بەشە جیاوازەکانی دیوانی وەزارەت، بەرپرسانی بەشی یاسایی و ڕاوێژکارانی وەزارەت بەڕێوەچوو.
ئامانجی ئەم دانیشتنە بەردەوامیدان بە هەماهەنگی و کاری هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژییەکە و بەدەستهێنانی ئەنجامێکی کاریگەر و بەرهەمدار بوو.
بەدواداچوون بۆ دەرئەنجامەکانی وۆرکشۆپی داڕشتنی پلانی لاوەکیی جێبەجێکردنی ستراتیژیی نیشتیمانیی سەروەریی یاسا
هەولێر
August 18, 2026
72 views