بە پاڵپشتی ڕێکخراوی (NED)، ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی هەستا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک لە ژێر ناونیشانی:
"واقیعی ئێستای سیستەمی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم و هەنگاوەکانی چارەسەریان"
سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٤/١٢/٢٠١٩، ڕێکخراو یەکەم بازنەی گفتوگۆی ئەم پڕۆژەیەی ئەنجامدا، کە تێیدا ژمارەیەک لە شارەزایانی ئەم بوارە، لەوانە مامۆستایانی زانکۆ، لێکۆڵەرانی دادوەری، پارێزەران، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان، بەشدارییان کرد.
لە ماوەی بازنەی گفتوگۆکەدا، یاسای دەسەڵاتی دادوەری ژمارە (٢٣)ی ساڵی ٢٠٠٧ی هەرێمی کوردستان لە ڕووی هاوتایی لەگەڵ پێوەر و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری تاوتوێ کرا. هەروەها تیشک خرایە سەر ئەو برگەو ماددانەى کە لە دەستوری هەمیشەیی عێراق و پەیوەستن بە ناوەرۆکی ئەو بابەتە. لە کۆتایی گفتوگۆکەدا، کۆمەڵێک ڕاو، سەرنج و ڕاسپاردەی پسپۆڕان گەڵاڵە كران.
شایانی باسە کە ئەم پڕۆژەیە، جگە لە ئامادەکردنی توێژینەوەیەکی تێروتەسەل لەسەر سیستەمی دەسەڵاتی دادوەری، چەندین بازنەی گفتوگۆی دیکەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدار و کاریگەرەکان لەخۆدەگرێت، بەمەبەستی گەیشتن بە هەڵسەنگاندنێکی ورد و پێشکەشکردنی ڕاسپاردەی پراکتیکی بۆ پەرەپێدانی سیستەمی دادوەری لە هەرێمی کوردستان.
ئەنجامدانی یەکەم بازنەی گفتوگۆ لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەڵسەنگاندنی سیستەمی دادوەری لە هەرێمی کوردستان
عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر
December 14, 2019
80 views