لە ڕۆژی ٥ی شوباتی ٢٠٢٢، د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، وەک یەکێک لە گفتوگۆکارانی سەرەکی لە پانێلێکی تایبەت بەشداری کرد کە لەلایەن ڕێکخراوی Pathway، بە پاڵپشتی ڕێکخراوی SPARKی هۆڵەندی، لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی هۆتێل عەنكاوە ڕێکخرابوو.
پانێلەکە تەرخان کرابوو بۆ تاوتوێکردنی بابەتی کۆچکردن، ڕەهەندە جیاوازەکانی ئەم دیاردەیە، هۆکارەکانی سەر هەڵدان، کاریگەرییە کۆمەڵایەتی، یاسایی و ئابوورییەکانی، هەروەها گفتوگۆ ئەنجامدرا لەسەر هەڵبژاردە و چارەسەرە پێشنیارکراوەکان بۆ روبەڕووبوونەوەی ئەم کێشەیە ئەنجامدرا.
لە میانەی پانێلەکەدا، د. ئەحمەد میران تیشکی خستە سەر ئەو ئەزموون، دەرئەنجام و دەستکەوتانەی کە لە ئەنجامی جێبەجێکردنی پڕۆژەی تایبەت بە کۆچ و قاچاخی کۆچبەران كە لە ماوەی ڕابردوو سەرقاڵی بوونە، بەدەستهاتوون. هەروەها، گرنگی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی، پێشکەشکردنی پێشنیازی سیاسەتە گونجاوەکان، و بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی هۆکارەکانی کۆچی نایاسایی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگا خستەڕوو.
بەشداری د. ئەحمەد میران لە پانێلی کۆچکردن؛ ڕەهەندەکان، هۆکارەکان و چارەسەرەکان
عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر
February 5, 2022
1 views