بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەڕێز وەکیلی وەزارەتی دادی حکومەتی فیدراڵ سەردانی ئۆفیسی ڕێکخراوی لێکۆڵەر لە هەولێر دەکات

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر October 24, 2025 40 views

دوای نیوەڕۆی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، د. برهان مزهر القیسی، وەکیلی وەزارەتی دادی حکومەتی فیدراڵی عێراق، لەگەڵ وەفدی هاوڕێی، سەردانی ئۆفیسی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) لە هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراو کۆبووەوە.

گفتوگۆکان تەرخان کرابوون بۆ ستراتیژیی سەروەری یاسا ٢٠٢٥–٢٠٢٩، کە لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٥ لە بەغدا بە شێوەیەکی فەرمی ڕاگەیەندرا. لە دانیشتنەکەدا، دوایین قۆناغەکانی ئامادەکردنی پلانی نیشتمانی جێبەجێکردنی ستراتیژیی سەروەری یاسا و پرۆسەی ئامادەکردنی ئەم پلانە، کە ئێستا لە قۆناغی ئامادەکردندایە، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

لە کۆتایی دانیشتنەکەدا، هەردوو لایەن لەسەر چەندین خاڵی گرنگ پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئامادەکردنی پلانەکە ڕێککەوتن، کە وردەکارییەکانی لە ماوەیەکی نزیکدا بە شێوەیەکی فەرمی ڕادەگەیەندرێن.

ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، وەک لایەنی خاوەن بیرۆکە و جێبەجێکەری پرۆژەکە، کە بە پشتگیری دارایی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA) بەڕێوەدەچێت، ئەندامە لەو تیمی نیشتیمانییەی کە بە پێی فەرمانی دیوانی ژمارە (٧٠) لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێکهێنراوە.


گەلەری

ڕاپۆرت