بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەردەوامی هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژیەتی نیشتیمانی سەروەری یاسا

بەغداد June 17, 2026 71 views
لە پێناو هەنگاونان بەرەو قۆناغێکی نوێ و کاراتر لە جێبەجێکردنی ستراتیژیەتی نیشتیمانی سەروەری یاسا، ڕۆژی 17ی حوزەیرانی 2026، ستافی پڕۆژەی NORAD لە ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی ، بە هاوکاری بەڕێز شیلان عارف، بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان و جێگری دووەمی تیمی نیشتیمانی، دوو کۆبوونەوەی گرنگ و ئەرێنیان لە شاری بەغدا ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکان لەگەڵ هەر یەک لە بەڕێز د. بورهان مەزهەر القیسی، بریکاری وەزارەتی دادی فیدراڵ و جێگری یەکەمی تیمی نیشتیمانی، و بەڕێز د. خالید شەوانی، وەزیری دادی عێراق و سەرۆکی تیمی نیشتیمانی، بەڕێوەچوون.
لە ماوەی ئەم کۆبوونەوانەدا، تیشک خرایە سەر دوایین پێشکەوتنەکان و هەنگاوە كرداریەكان لە پڕۆسەی داڕشتن و جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژیەتی نیشتیمانی سەروەری یاسا. هەروەها، گفتوگۆی ورد لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو و شێوازی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کرا، بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی داڕشتن و جێبەجێکردنی پلانە لاوەکییەکانی وەزارەتەکان.
هەردوو کۆبوونەوەکە جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان کردەوە، بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی گواستنەوەی ستراتیژیەتەکە لە قۆناغی پلاندانان بۆ قۆناغی جێبەجێکردنی کرداری و گەیشتن بە ئامانجە ستراتیژییە دیاریکراوەکان.
ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا و دامەزراندنی چوارچێوەیەکی کارای نیشتیمانی و دادپەروەری لە عێراق بە سەرپەرشتی ستافی پڕۆژەی NORAD لە ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی.

گەلەری

ڕاپۆرت