بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

کۆکردنەوەی یاسا و ڕێنمایییەکانی کەرتی تەندروستی لە یەک سەرچاوەی یاسایی

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر September 1, 2023 77 views
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆژەی «پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ قوربانیانی توندوتیژیی سێکسی»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا (IOL)، بە هەماهەنگی لەگەڵ سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای ئیتاڵی بۆ هاوکاری و پەرەپێدان (Agenzia Italiana per la Cooperazione allo Sviluppo – AICS)، ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ دەکات و تیایدا کتێبی «یاساکانی کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان» بە چاپ دەگەیەنێت لەسەر پێشنیاری بەڕێز د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی.
ڕێکخراوەکەمان، لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەیەکی تایبەت کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنراوە، خەریکی ئامادەکردنی ئەم کتێبەن.
ئەم کتێبە هەموو ئەو یاسا و ڕێنمایییە پەیوەندیدارانە لەخۆ دەگرێت کە تایبەتن بە کەرتی تەندروستی، و بۆ یەکەمجار لە ئاستی کوردستان، هەوڵێکە بۆ کۆکردنەوەی یاسا و ڕێنمایییە پەرتەوازەکان لە یەک بەرگدا. بەم شێوەیە، کتێبەکە دەکرێتە سەرچاوەیەکی گرنگ و بەسوود بۆ فەرمانبەران، پسپۆڕان و دامەزراوەکانی کەرتی تەندروستی، و دەستگەیشتن بە دەقە یاساییە پەیوەندیدارەکان ئاسانتر دەکات.

گەلەری

ڕاپۆرت