ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی بەرنامەی هەرێمی ئەورووپایی بۆ گەشەپێدان و پاراستن (RDPP)، هاوکات لەگەڵ هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی چالاکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، کۆنفرانسی «کەمکردنەوە و ڕێگریکردن لە هاوسەرگیریی پێشوەختە»ی ڕێکخست.
کۆنفرانسەکە بە بەشداری نوێنەرانی لایەنە فەرمی و پەیوەندیدارەکان، پەرلەمانتاران، ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان بەڕێوەچوو. لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا، ڕەشنووسی پێشنیارکراوی هەموارکردنی یاسای باری کەسی ژمارە (١٨٨)ی ساڵی ١٩٥٩، کە لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (١٥)ی ساڵی ٢٠٠٨ هەموار کراوە و لەلایەن ڕێکخراوی IOL ئامادەکراوە، پێشکەش کرا.
هەروەها، داتای فەرمی سەبارەت بە گرێبەستەکانی هاوسەرگیری ئەنجامدراو لە دادگاکان لە ساڵی ٢٠٢١ پێشکەش کرا، لەوانەش ئەو گرێبەستانەی کە یەکێک لە لایەنەکانی کەمتر لە ١٨ ساڵ بوو.
لە بەشی کۆنفرانسەکەدا، سێ پانێڵی گفتوگۆیی بەڕێوەچوو بۆ تاوتوێکردنی ڕێگا و میکانیزمەکانی کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە و ڕوونکردنەوەی ڕەهەندە جیاوازەکانی، هەروەها بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی پشتیوانیکردن لە پەسەندکردن و تێپەڕاندنی ڕەشنووسی پێشنیارکراوی هەموارکردنی یاسای باری کەسی، بە تایبەتی ئەو ماددانەی پەیوەندییان بە هاوسەرگیریی پێشوەختەوە هەیە.
کۆنفرانسی کەمکردنەوە و ڕێگریکردن لە هاوسەرگیریی پێشوەختە
عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر
December 12, 2022
3 views