لە چوارچێوەی پڕۆژەی «پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتە پزیشکییە داديه ئیلزامییەکان»، کە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی بەرنامەی ئەوروپایی هەرێمی بۆ گەشەپێدان و پاراستن (RDPP) جێبەجێ دەکرێت، لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢، دوو سیمیناری یاسایی لە پارێزگای دهۆک و قەزای ئامێدی بەڕێوەچوو.
ئەم دوو سیمینارە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی لە هەردوو ڕەگەز ڕێکخرابوو، کە بەشداربووانی پێکهاتبوون لە پزیشکان، فەرمانبەرانی یاسایی و کارگێڕی، یاریدەدەری پزیشکی و پەرستاران. ناوەڕۆکی سیمینارەکان تایبەت بوو بە یاسا و ڕێساکانی پەیوەندیدار بە کەرتی تەندروستی، و هەر سیمینارێک زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند.
ناوەڕۆکی سیمینارەکان لەلایەن ڕاوێژکاری ڕێکخراو، دادوەر بدرالدین بەرزنجی، پێشکەش کرا. لە هەردوو شوێنەکەدا زیاتر لە ٧٠ بەشداربوو بە شێوەی فەرمی بەشدارییان کرد.
وەكو ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) سوپاسی تایبەت پێشكەشی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆک، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی قەزای ئامێدی، و بەڕێوەبەرانی بەشی پەیوەندیەكان و یاسایی لە هەردوو شوێنەکە دەكەین بۆ ئەو هەماهەنگی و کارئاسانیەی کە بۆ سەرکەوتنی ئەم دوو سیمینارە پێشکەشیان کرد.
ئەنجامدانی دوو سیمیناری یاسایی لەسەر یاسا پەیوەندیدارەکان بە کەرتی تەندروستی
عێراق، هەرێمی کوردستان، پارێزگای دهۆک، قەزای ئامێدی
March 24, 2022 – March 25, 2022
43 views