بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەشداری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی لێکۆڵەر لە دانیشتنێکی ڕاوێژکاری لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر September 8, 2022 75 views
لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢، د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا (IOL)، بەشداریی لە دانیشتنێکی ڕاوێژکاری کرد کە لەگەڵ باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی ئیرڤین هیكس، کۆنسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر.
لە میانەی دانیشتنەکەدا، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسیی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها بارودۆخی ژنان و گەنجان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
شایانی باسە کە نوێنەرانی ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی تری هەرێمی کوردستانیش بەشداریی ئەم دانیشتنەیان کرد.

گەلەری

ڕاپۆرت