بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەشداری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی لێكۆلەر لە کۆبوونەوەی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر January 15, 2020 2 views
ڕۆژی ١٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠، د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، لە شاری سلێمانی بەشداری کۆبوونەوەیەکی تایبەت کرد کە لەلایەن فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و بە بەشداری ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕێکخرابوو.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا، د. ئەحمەد میران بەراوردێکی یاسایی لەنێوان یاسای سەندیکای پارێزەران، یاسای باج و یاسای گومرگ پێشکەش کرد و گرنگترین لایەنە یاسایی و جیاوازییەکانی ئەم یاسایانەی خستەڕوو. هەروەها، شیکردنەوە و لێکدانەوەیەکی یاسایی پێشکەش کرد سەبارەت بە یاسای ژمارە (١) ساڵی ٢٠١١ی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕێنماییەکانی پەیوەست بە جێبەجێکردنی، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی گرنگترین دەقە یاساییەکان، بە مەبەستی یەکسانکردنی تێگەیشتن لە چوارچێوەی یاسای بەركاری کاری ڕێکخراوە ناحکومییەکان.
ئەم بەشدارییە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی دێتە هەژمار بۆ پشتیوانیکردن لە پەرەپێدانی هۆشیاری یاسایی، بەرزکردنەوەی توانای دامەزراوەیی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەهێزکردنی بنەماکانی سەروەری یاسا.

گەلەری

ڕاپۆرت