بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی خولی بەهێزکردنی تواناکان بۆ بەشی مافەکانی مرۆڤ لە دیوانی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر November 21, 2025 57 views

لە چوارچێوەی پرۆژەی بەهێزکردنی سەروەری یاسا، کە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) جێبەجێ دەکرێت، خولی بەهێزکردنی تواناکان بۆ بەشی مافەکانی مرۆڤ لە دیوانی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجامدرا.

ئامانجی سەرەکیی خولەکە پەرەپێدانی تواناکانی پێکهاتەی کارگێڕی و کارمەندانی بەشی مافەکانی مرۆڤ و بەهێزکردنی ڕۆڵی بەشەکە لە پشتگیریکردن و بەشداری‌کردن لە جێبەجێکردنی ستراتیژیی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا بوو.

لە ماوەی خولەکەدا، بەشداربووان لە ڕێگەی گفتوگۆ، کارلێکی بەرهەمدار و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و شارەزایی، لەسەر کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بە کاری دامەزراوەیی، مافەکانی مرۆڤ و بنەماکانی سەروەری یاسا گفتوگۆیان کرد.

ئەم خولە هەنگاوێک بوو بۆ پەرەپێدانی توانای دامەزراوەیی و مرۆیی بەشەکە و بەهێزکردنی ئامادەییی دامەزراوەكە بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی کاریگەرتر لە جێبەجێکردن و بەدیهێنانی ئامانجەکانی ستراتیژیی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا بگێڕێت.


گەلەری

ڕاپۆرت