لە ڕێکەوتی 28–29ی تەممووزی 2025، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی IRC و بە پشتگیری دارایی UKaid، خولێکی دوو ڕۆژەی بەهێزکردنی تواناکانی ئەندامانی تۆڕی «ماف» بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و پەرەپێدانی دیموکراسی لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد. ئەم خولە لە چوارچێوەی پڕۆژەی »بنیاتنانی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق « (BPSI) بەڕێوەچوو، بە ئامانجی بەهێزکردنی توانای ڕێکخراوە ئەندامەکانی تۆڕەکە و پەرەپێدانی ڕۆڵی کاریگەریان لە پشتگیریکردنی ستراتیژی سەروەری یاسا لە عێراق بۆ ساڵانی 2025–2029.
لە ماوەی خولەکەدا، 15 بەشداربوو لە سەرۆک و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییە ئەندامەکانی تۆڕەکە بەشدارییان کرد. تیشک خرایە سەر بەهێزکردنی تواناکانی بەشداربووان و دابینکردنی ئەو زانیاری و ئامرازە پێویستانەی کە یارمەتیدەریان دەبێت وەک هاوبەشی کاریگەر لە پێشخستنی چاکسازییە یاساییەکان، پاراستنی سەربەخۆیی دادوەری، و بەشداریکردن لە چاودێری و داکۆکیکردن لە بابەت و پرسە پەیوەندیدارەکانی سەروەری یاسا.
خولی بەهێزکردنی تواناکانی ئەندامانی تۆڕی ماف
هەولێر
July 28, 2025
50 views