لە ڕۆژی ١٢ی شوباتی ٢٠٢٢، کۆبوونەوەی ساڵانەی دەستەی گشتی ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی لە ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراو لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک و ئەندامانی هەرسێ ئەنجومەنی ڕێکخراو، کە بریتین لە ئەنجومەنی ئەمینداران، ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و ئەنجومەنی ڕاوێژکاری، بەشدارییان کرد و چەندین بابەتی پەیوەست بە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراو تاوتوێ کران.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا، هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە کار و پڕۆژەکانی ڕێکخراو لە ساڵی ڕابردوو کرا، هەروەها پلان و ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی داهاتوو تاوتوێ کران. لە هەمان کاتدا، ستراتیژییەتی کارکردنی ڕێکخراو بۆ چوار ساڵی داهاتوو خرایە بەرباس و گفتوگۆ.
دوای گفتوگۆیەکی فراوان کە نزیکەی سێ کاتژمێر بەردەوام بوو، کۆبوونەوەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و کۆمەڵێک ڕاسپاردە ئاراستەی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن کرا بۆ ئامادەکردنی هەنگاوە جێبەجێکارییەکان تا کۆبوونەوەی داهاتوو كە دەكەوێتە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو .
کۆبوونەوەی ساڵانەی دەستەی گشتی ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی
عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر
February 12, 2022
1 views