بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ڕاگەیاندنی داتای هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر October 9, 2023 77 views
لە ڕێکەوتی ٩/١٠/٢٠٢٣، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS)، لە دانیشتنێکی ڕاوێژکاریدا داتای تایبەت بە کۆی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری لە دادگاکانی باری کەسی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، کە ئامار و داتاکانی هاوسەرگیریی پێشوەختەیشی لەخۆ گرتبوو.
لە ماوەی دانیشتنەکەدا، جگە لە پێشکەشکردنی ئەو داتا و ئامارانە، گفتوگۆیەکی ورد لەسەر هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی هاوسەرگیریی پێشوەختە و کاریگەری و لێکەوتە یاسایی، کۆمەڵایەتی و مرۆییەکانی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا. وێڕای جەختکردنەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی سیاسەت و ڕێکارەکان بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە و بەرزکردنەوەی پاراستنی مافەکانی منداڵان.

گەلەری

ڕاپۆرت