بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

هەنگاوێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا، بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی بەهێزتر بۆ چاودێریکردنی باری سەروەری یاسا لە عێراق

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر September 8, 2025 – September 10, 2025 1 views

لە ڕێکەوتی ٨–١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی پڕۆژەی «بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە عێراق»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA)، ڕاهێنانێکی سێ ڕۆژەی ڕاهێنانی ڕاهێنەران (TOT) بۆ نوێنەرانی ئەندامانی تۆڕی "ماف" بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و پەرەپێدانی دیموکراسی (MAFF Network) لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.

ئامانجی سەرەکیی ئەم ڕاهێنانە، بەهێزکردنی زانیاری و تواناکانی بەشداربووان بوو لە بواری چاودێریکردنی سەروەری یاسا و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ساڵانەی چاودێری سەروەری یاسا لە عێراق، بە شێوەیەکی ڕێکخراو، لێکۆڵینەوە-بنیاد و پشتبەستوو بە بەڵگە.

لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕاهێنانەکەدا، بەشداربووان ڕێنماییان لەسەر چەندین بابەتی گرنگ وەرگرت، لەوانە تەکنیکەکانی نووسین، ڕێبازەکانی لێکۆڵینەوە، شێوازەکانی کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیاری، و بنەماکانی داڕشتن و ئامادەکردنی ڕاپۆرتە چاودێرییەکان. بە ئامانجی بەرزكردنەوەی توانای دامەزراوەیی و تەکنیکی بەشداربووان، تاکو بتوانن بەشدارییەکی کاریگەرتر لە پرۆسەی چاودێریکردن و بەڵگەنامەکردنی باری سەروەری یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن.

ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێكخراوی لێكۆڵەر و هاوبەشەکانی بۆ پەرەپێدانی تواناکانی دامەزراوە مەدەنییەکان، بەهێزکردنی چاودێریی سەروەری یاسا و پاڵپشتی پرۆسەکانی دادپەروەری، شەفافیەت و چەسپاندنی بنەماکانی سەروەری یاسا لە عێراق.


گەلەری

ڕاپۆرت