بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

پێشکەشکردنی سیمینارێکی تایبەت لەبارەی ستراتیژیی نیشتمانیی بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و پلانی جێبەجێکردنی لاوەکیی بۆ وەزارەتی پلاندانان

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر September 9, 2026 133 views

لە چوارچێوەی پرۆژەی «بەهێزکردنی سەروەریی یاسا»، لە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٦، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتیی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، سیمینارێکی تایبەتی بۆ وەزارەتی پلاندانان لە سەنتەری پەرەپێدانی مرۆیی کیپا بەڕێوەبرد، بە ناونیشانی «ستراتیژیی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و پلانی جێبەجێکردنی لاوەکیی وەزارەتەکان».

سیمینارەکە بە بەشداری ڕاوێژکاری وەزارەتی پلاندانان، بەڕێوەبەرانی بەشەکان و کارمەندانی پەیوەندیدار لە وەزارەتەکە ئەنجامدرا. لە دەستپێکی سیمینارەکەدا، پرۆژەکە بە کورتی ناسێنرا، پاشان بەڕێز دارا عەزیز، ڕاوێژکاری وەزارەتی پلاندانان و نوێنەری وەزارەت لە تیمی نیشتمانی، وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد.

لە بەشی سەرەکیی سیمینارەکەدا، تیشک خرایە سەر ستراتیژیی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی، هەروەها گرنگیی پلانە جێبەجێکارییە لاوەکییەکانی وەزارەتەکان و ڕۆڵی دامەزراوەکان لە جێبەجێکردنی ستراتیژیی نیشتمانیدا ڕوونکرایەوە.

لە هەمان چوارچێوەدا، چالاکی و دەستپێشخەرییەكانی تایبەتەکان بە وەزارەتی پلاندانان خرانەڕوو و بەشداریی ئامادەبووان لە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بۆچوون، بەشێکی گرنگ بوو لە دەوڵەمەندکردنی بابەتەکە.

ئەم سیمینارە هەنگاوێک بوو بۆ بەهێزکردنی تێگەیشتنی دامەزراوەیی لە ستراتیژیی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و پشتگیریکردنی پرۆسەی ئامادەکردن و جێبەجێکردنی پلانی جێبەجێکردنی لاوەکیی وەزارەتی پلاندانان.


گەلەری

ڕاپۆرت