پڕۆژەکان
بەرنامە درێژخایەنەکان کە ڕووداو، ڕاهێنان و کەمپینەکان کۆدەکەنەوە بۆ پێشخستنی زاڵبوونی یاسا لە هەرێمی کوردستان.
(BPSI) بنیاتنانی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق
پڕۆژەیەکە بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق، لە ڕێگەی بەهێزکردنی توانای ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پشتیوانیکردن لە سەروەری یاسا، دیموکراسی، دادپەروەری و بەشداریی کاریگەری کۆمەڵگەی مەدەنی لە پرۆسەی چاکسازی.
مافی مرۆڤ لە زیندانەکانی عێراق
مافی مرۆڤ لە زیندانەکانی عێراق پڕۆژەیەکە بۆ پاراستن و بەهێزکردنی مافە بنەڕەتییەکانی زیندانیان و پشتیوانی لە چاکسازیی سیستەمی زیندانەکان و پەرەپێدانی سزا جێگرەوەکان.
پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتە پزیشکییە دادیەکان
ئەم پڕۆژەیە ئامانجی پەرەپێدان و باشترکردنی سیستەم و ڕێکارەکانی ئامادەکردن و بەکارهێنانی ڕاپۆرتە پزیشکییە دادیەکان لە پرۆسەی دادوەریدا هەیە. پڕۆژەکە لە ڕێگەی گفتوگۆ و هەماهەنگی لەگەڵ دادوەران، داواکاریی گشتی، لێکۆڵەرانی دادوەری، پزیشکانی دادی و لایەنە پەیوەندیدارە یاسایی و پزیشکییەکان، هەوڵ دەدات کێشە و بەربەستەکانی بواری پزیشکیی دادی بناسێت و پێشنیار و ڕاسپاردەی کردارى بۆ باشترکردنی کوالیتی و کاریگەریی ئەم ڕاپۆرتانە لە سیستەمی دادوەریدا پێشکەش بکات. هەروەها پڕۆژەکە پشتگیری لە بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و پەرەپێدانی ستانداردە پیشەیی و یاساییەکان دەکات.
واقیعی ئێستای سیستەمی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم و هەنگاوەکانی چارەسەریان
پڕۆژەی «واقیعی ئێستای سیستەمی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم و هەنگاوەکانی چارەسەریان» پڕۆژەیەکی یاسایی و دادوەرییە کە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی سیستەمی دادوەری لە هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی کۆسپ و بەربەستەکانی بەردەم سەربەخۆیی و کارایی دەسەڵاتی دادوەری جێبەجێ کرا. پڕۆژەکە لەخۆدەگرێت ئامادەکردنی توێژینەوەیەکی شیکاری و ئەنجامدانی کۆمەڵێک بازنەی گفتوگۆ لەگەڵ پسپۆڕان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕاسپاردەی پراکتیکی بۆ چاکسازی و پەرەپێدانی سیستەمی دادوەری لە هەرێمی کوردستان.