گەیشتن بە کۆدەنگییەکی نیشتمانی لەسەر ستراتیژیی سەروەریی یاسا لە عێراق

ئێمە لە هەنگاوی کۆتایی بەدیهێنانی سەروەریی یاسا نزیک دەبینەوە.
دوابەدوای پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی ستراتیژیی سەروەریی یاسا لە ڕێکەوتی ٢١ی ئایاری ٢٠٢٥، لەلایەن ئەندامانی تیمی نیشتمانیی عێراق لە نووسینگەی وەزارەتی دادی عێراق لە بەغداد، تیمی نیشتمانیی عێراق بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی تیمەکە کۆبووەوە.
لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥، تیمی نیشتمانیی هەرێمی کوردستان لە نووسینگەی وەزارەتی داد کۆبووەوە، بە ئامادەبوونی بەڕێز.
وەزیری داد (فریشتە ئەحمەد)و هەردوو جێگرەکەی تیمی نیشتمانی، بەڕێز (د بورهان القەیسی)وە خاتوو (شیلان عارفو بەرپرسانی وەزارەتی دادی هەرێم و بەغداد. دوای ئەوەی بەڕێز وەزیری داد بە گرنگییەوە لەسەر ئەم ستراتیژییە دوا، جەختی لەسەر خاڵە هەرە گرنگەکە کردەوە، ئەویش: پلانی جێبەجێکردن بۆ بڕگەکانی ستراتیژییەکە. بەڕێز (د. أحمد محمد أمين ميران)، سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی ڕێکخراوی لێکۆڵەر (IOL)، وەک ئەندامێکی تیمی نیشتمانی، پێداچوونەوەی بۆ ڕەشنووسی ستراتیژییەکە کرد.
شایەنی باسە لە ڕێوڕەسمێکەدا، ئەندامانی تیمی نیشتمانی پێداچوونەوەیان بۆ ئەو کۆدەنگییە کرد کە سەبارەت بە پەسەندکردنی ستراتیژییەکە هاتبووە ئاراوە، کە لە ڕێگەی بەڕێز جێگری یەکەمی سەرۆکی تیمی نیشتمانییەوە ڕەوانەی سەرۆکی تیمەکە و ئەنجومەنی وەزیران کرابوو بۆ پەسەندکردنی وەک قۆناغی کۆتایی. هەروەها جێی ئاماژەیە کە ڕێکخراوی لێکۆڵەر (IOL) ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بێپشوودان و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (NPA) کار دەکات بۆ بەدیهێنانی ئەم ستراتیژییە، کە ئامانجی چەسپاندنی سەروەریی یاسایە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.
 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *