عێراق ستراتیژییەتی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاسا ڕادەگەیەنێت

📍 هۆتێل بابیلۆن، بەغداد — ٢ی تەمموزی ٢٠٢٥

لە چوارچێوەی پڕۆژەی "بەهێزکردنی سەروەریی یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان"

وەک بەشێک لە پڕۆژەکە، و لەژێر چاودێری جەنابی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی، عێراق بە فەرمی ستراتیژییەتی نیشتمانیی بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری ڕاگەیاند..

🔹 کەسانێکی زۆر بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد، لەوانە::

  • بەڕێز د. خالید شوانی، وەزیری داد و سەرۆکی تیمی نیشتمانی بۆ ستراتیژییەکە
  • بەڕێز وەزیری ناوخۆی عێراق
  • سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی
  • نوێنەری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری
  • بەڕێز شیلان عارف بەرزنجی، بریکاری وەزیری دادی هەرێمی کوردستان
  • بەرپرسانی باڵا لە هەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان
  • نوێنەرانی ڕێکخراوی هاوکاریی گەلی نەرویژی (NPA)
  • زیاتر لە ٤٠٠ یاساناس، زانا و پسپۆڕی بواری یاسا

ستراتیژییەکە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەریی یاساوە پەرەی پێدراوە و دۆکیۆمێنت کراوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دادی عێراق و بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی (NPA)..

🎙️ گرنگترین خاڵەکانی کۆنفرانسەکە:

  • کۆدەنگییەکی سیاسیی بەهێز لەسەر گرنگیی ستراتیژییەکە
  • جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی ستراتیژییەکە لە بەرەوپێشبردنی دادپەروەریی دامەزراوەیی و چاکسازیی یاسایی
  • بانگەوازێک بۆ چارەسەرکردنی هۆکارە بنەڕەتییەکانی ئاستەنگەکانی سیستەمی یاسایی
  • دانپێدانان بە ستراتیژییەکە وەک هەنگاوێکی بنەڕەتی بەرەو سەقامگیریی یاسایی درێژخایەن

🔜 هەنگاوەکانی داهاتوو ::

قۆناغی دووەم جەخت دەکاتە سەر پەرەپێدانی پلانی وردی جێبەجێکردن لە هەردوو لایەنی بەغداد و هەرێمی کوردستان..

    

#Rule Of Law #Iraq #JusticeReform #Kurdistan #LegalDevelopment #Governance #HumanRights

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *